شێخ محه‌ممه‌د كه‌سنه‌زانی دۆستی نزیكی سه‌‌رۆك مام جه‌لال بوو

بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌ممه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، قوباد تاڵه‌بانی، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌ممه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی
مورید و ده‌‌روێشانی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌كوردستان و جیهان
هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی شێخ محه‌ممه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریم رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌‌ته‌‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین. له‌م ماته‌مه‌ گه‌وره‌یه‌شدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌ین و به‌شداری خه‌متانین.

شێخ محه‌ممه‌‌د كه‌سایه‌تی و رێبه‌رێكی چاكه‌خواز و ناسراو وكاریگه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و نشیتمانپه‌روه‌رێكی دۆستی نزیكی سه‌‌رۆك مام جه‌لالی رابه‌رمان بوو، له‌ده‌ستدانیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك.

جێگای شێخ محه‌ممه‌‌د به‌هه‌شتی به‌رین بێت و خوا سه‌بوریی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه‌.

اإنا لله وإنا إالیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Bîelefeldê çalakiya ji bo Şengalê di roja duyemîn de didome

Çalakiya ku ji aliyê SMJÊ, HCÊ, NAV-YEK û Navenda Kurdistanê li Bîelefeldê hate kirin saet …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *