هیندستان کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ڕوسیا پەسەند دەکات


حکومەتی هیندستان لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە کڕینی 33 فڕۆکەی جەنگی ڕوسی و نوێکردنەوەی 59 فڕۆکەی دیکەی پەسەند کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە بارودۆخی سنووری وڵاتەکە لەگەڵ چیندا تێکچووە.

وەزارەتی بەرگری هیندستان وتی کڕینی 21 فڕۆکەی میگ-29 و 12 فڕۆکەی جەنگی سوخۆی 181.48 ملیار ڕوپی تێدەچێت کە دەکاتە 2.43 ملیار دۆلار، هاوکات لەگەڵ کڕینی ئەو فڕۆکانەشدا وابڕیارە 59 فڕۆکەی دیکەی جۆری میگ-29 نوێبکرێنەوە.

گرژییەکانی نێوان چین و هیندستان لەسەر سنووری نێوانیان لە هەڵکشاندایە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە لە ڕۆژئاوای هیمالایا پێکدادان لەنێوان سوپای دوو وڵاتەکەدا ڕوویدا و لە ئاکامدا 20 سەربازی هیندی کوژران.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە نیوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی هیندستان ڕوسین، بەڵام لە 10 ساڵی ڕابردوودا هیندستان پەنای بردووە بۆ ئەمەریکا و ئیسڕائیل بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش کوژرانی زانا ئێرانییەکە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی خستۆتە ڕوو سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *