لەرێگەی سكایپەوە یەكێتیی و چەند حزبێك و رێكخراوێكی فیكری كۆبونەوە

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و سەنتەری ئۆڵف پاڵمەی سۆسیال دیموكراتی سوید و چەند حزب و ڕێكخراوێكی فكری كۆبونەوە .

 

ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۷/۳   سەركەوت محمد غفور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ،لە ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ سەنتەری ئۆڵف پاڵمێ ی سویدی و چەند حزب و  ڕێكخراوێكی فكری  كۆبونەوە ، بە بەشداری حزبەكانی( كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا ــ تەكەتولی تونس و هەرەها بەشداری بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی پێشكەوتووخوازان لە فلیپین ــ سانتیاگۆ ،چیلی ــ یانگۆن ، میانمار- كرواتیا- بۆسنیا – زیمبابۆی – هۆڵەندا و نەمسا) ، بۆ بەردەوامیدان بەو كۆنفرانس و ۆركشۆپانەی كە پێشتر بۆ حزبە دەستەخوشكەكانیان ڕێك ئەخست ، بەڵام لە ئێستایا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە پەرە بە پەیوەندییەكان ئەدەرێت و نەخشە و پلانی پرۆژەكانی ئایندە بە كاتی بەشێكی لە سەر ئۆنڵایەن ( ئینتەرنێت ) باس كرا.

لەو كۆبونەوەیەدا كە هەریەك لە   زانا بێستون ئەندامی مەكتەب لە بۆردی پەیوەندیەكانی دەرەوە و  سەمیر صالح ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ووڵاتی سوید بەشداربوون ، سەرەتا باس لە دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا ، هەروەها بەرنامەو كاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی ی.ن.ك لەگەڵ پارتە دەستە خوشكەكانمان ، هەروەها باس لە رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی  پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كراو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەموو هەوڵ توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە و هاوكارێكی تەواوی كەرتی تەندروستی دەبێت هەروەها  یارمەتی دەر دەبێت لە گەیاندی ڕێنمایە تەندروستیەكان بۆ كۆمەڵانی خەلك بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو پەتایە. . 

هەرلەو ڤیدیۆ كۆنفراسەدا سەنتەری ئۆڵفپاڵمێ ی سویدی و حزبە بەشداربووەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمیان كرد لە هاوسەرۆكان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێ و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە سەرجەم بەرەەوپێشچوونەكان..  

لەكۆتایدا  چەندین ڕاو سەرنج و پرسیار گەڵاڵە كرا و سەرجەم پرسیارەكان وەڵام درانەوە لە لایەن هەمووانەوە كە تایبەت بوو بە پەیوەندییەكان و پتەوكردنی كاری هاوبەشی ئایندە لە سەر بنەمایی بەها هاوبەشەكان پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی و چەسپاندنی بناغەسەرەكیەكانی و پەتای ڤایرۆسی كرۆنا هەرگیز ڕێگر نابێت لە كاری  پرۆژەی هاوبەشی و ڕێگا و مێتۆد دەدۆزنەوە بۆئەنجامدانی.

 

PUKmedia ڕاگەیاندنی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە

 

1.jpg

2.jpg

3.jpg

5.jpg


Source link

About Hooshyar

Check Also

Talîban hewla kontrolkirina zêdetir dide

Talîban hewla kontrolkirina zêdetir dide Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *