عیراق.. ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 56 هەزار كەس

لە عیراق ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 56 هەزار و 20 كەس و تا ئێستاش زیاتر لە 29 هەزار توشبوو چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەمڕۆ هەینی 3-7-2020، نوێترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ 24 سەعاتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: تا ئێستا لە عیراق 56 هەزار و 20 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

راشیگەیاند: 2 هەزار و 312 تووشبووی نوێ لە عیراق تۆماركراون و تا ئێستاش 29 هەزار و 600 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە بەرامبەریشدا 2 هەزار و 262 توشبوو گیانیان لە دەستداوە.

PUKmedia تایبەت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Cenazeyê şervana YPJ’ê Esma Ehmed li Minbicê hat veşartin

Şervana YPJ’ê Şehîd Esma Ehmed (Rîtac) li Şehîdgeha Minbicê hat veşartin. Şêniyên Minbicê cenazeya şehîd …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *