Breaking News

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باس لە دواپـێشهاتەکانی پەتای کۆرۆنا لە سلێمانی دەکات


بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوان بە پەتای کۆڤید 19 لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وەهای کردوە بەرپرسان و پزیشکان و بەشێک لە کارمەندانی تەندورستی لەوە بەدەر نەبن، بەڵام نیگەرانیەکان لەوەدان هێشتا مەترسی ڤایرۆسەکە لەلای بەشێک لە خەڵک بە هەند وەرناگیرێت.

لەم ووتوێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دکتۆر هێرش سەید سەلیم باس لە وردەکاری دۆخەکە دەکەین.

دکتۆر هێرش دەڵێت دوای چەند هەفتەیەک لە هەستکردن بە نیشانەکانی توشبون بە کۆرۆنا دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە بەڵام دوای ئەوەی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کرد هەنگاوەکانی چارەسەری گرتەبەر، لە ئێستادا باری تەندروستی باشەو ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای شاری سلێمانیش دەڵێت سەرەڕای ڕاگەیاندی قەدەغەی هاتوچۆ بەڵام هاوڵاتیان پابەند نین چونکە سەرجەم فەرمانبەرانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە مانیان گرتووە و بۆ ناڕەزایی دەربڕین دێنە سەر شەقامەکان، لە هەمان کاتدا بەشێک لە خەڵک هۆشیارن و پابەندی خودپارێزی دەبن، کە دەبینن ڕێژەی توشبوان و ئەوانەشی بە ڤایرۆسەکە گیانلەدەست دەدەن بەرزبۆتەوە، ئەوەی کە هەیە لە ئێستادا لە %3 یەو نەگەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار.

دکتۆر هێرش ئاماژەشی بەوە کرد کە نەبوونی متمانەی خەڵک بە بوونی ڤایرۆسەکە، دەگەڕێتەوە بۆ گومان لە بە سیاسیکردنی دۆخەکە و نەمانی متمانەی خەڵک بە حکومەت لەمەڕ پێنەدانی موچە و ئاوڕنەدانەوە لە خەڵکی کەم دەرامەت لەم دۆخە سەختەدا.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Rojavayê Kurdistanê mekanîzmayek bo vegerandina zarokên çekdar tê danîn (Rudaw)

Li Rojavayê Kurdistanê mekanîzmayek bo vegerandina zarokên çekdar tê danîn (Rudaw) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *