وێنه‌.. كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ناحیه‌ی ناڵپارێز

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-7-2020، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی ناڵپاریزی سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوین كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ دارستان و پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ سوتاوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ له‌ گونده‌كانی (ته‌ڕاته‌وه‌ن، زه‌نگی سه‌ر، چوتان، كانی سپییكه‌)ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ناڵپارێز كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه‌ نه‌زانراوه‌و خه‌ڵكی گونده‌كان سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، وتیشی: به‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ی 4 هه‌زار دۆنم پوش پاوانی ناوچه‌كه‌ سوتاوه‌ .

PUKmedia  محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Bîelefeldê çalakiya ji bo Şengalê di roja duyemîn de didome

Çalakiya ku ji aliyê SMJÊ, HCÊ, NAV-YEK û Navenda Kurdistanê li Bîelefeldê hate kirin saet …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *