لیبڕاڵەکان ناخوازن سنوور بۆ هاتنی پەناخوازان دیاری بکرێت – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

نیامکۆ سابوونی، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵەکان دەڵێ نابێ دیاری بکرێت کە چ ژمارەیەک لە پەناخوازان بەمەبەستی داخوازی ئیقامە ڕوو لە سوید بکەن.

سابوونی بە ڕادیۆی سویدی وت: یاسایەک هەیە و بە پێی ئەو یاسایە هەموو تاکێک مافی ئەوەی هەیە داوای مافی ئیقامە لە وڵاتێکی دیکە بکات و ئەگەر پێویستی بە پاراستن بوو ئیقامە وەرگرێت. بە وتەی ناوبراو ئەگەر مرۆڤ ژمارەیەکی تایبەت دیاری بکات و بڵێ تەنیا ئەوەندە خەڵک دەتوانن داوای مافی ئیقامە لەسوید بکەن ئەو کات یاساکانی مافی پەنابەرێتیمان پێشێل کردووە.

‌Herish Naseri

[email protected]

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ezê Piştî Qanûna Bingehîn ya Nû Seroktîyê Berdim

Serokomarê Belarûsê Aleksandr Lukashenko dîyar kir ku ewê piştî qanûna bingehîn ya nû seroktîyê berde. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *