ئەمەریکا سکاڵایەکی یاسایی بۆ دەستگرتن بەسەر سوتەمەنی چوار کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی تۆمار دەکات


داواکاری گشتی ئەمەریکا شەوی چوارشەممە سکاڵایەکیان تۆمار کرد بۆ دەستگرتن بەسەر چوار کەشتی بارهەڵگری نەوتی ئێران کە نەوت دەگوازنەوە بۆ ڤینزوێلا، ئەمەش دوواین هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی ترامپە بۆ زیادکردنی فشاری ئابوری بۆ سەر هەردوو وڵاتی نەیاری ئەمەریکا.

حکومەتەکەی سەرۆکی ڤینزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ شانازی بەو کەشتییە بارهەڵگرە نەوتییانەوە دەکات کە لە مانگی ڕابوردۆوە لە ئێران دەرچووبوون تا وا خۆی نیشان بدات فشارەکانی ئەمەریکا کاریگەرییان نییە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشارێکی زۆر دەکات بۆ دەرکردنی مادۆرۆ بە ڕێگای هەڵمەتی دیپلۆماسی و سزای توند، لە ناویاندا سزاکان بۆ سەر کۆمپانیای نەوتی حکومەت کە بە PDVSA ناسراوە.

کەمی سوتەمەنی لە ڤینزوێلا زۆر زیادبووە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا و خراپی ڕەوشی ئابوری وڵاتەکەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمانەش مادۆرۆ هەر لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە.

بەو سکاڵایە داواکارانی گشتی فێدڕاڵی هەودەدەن گواستنەوەی سوتەمەنی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات ڕابگرن.

ئەو سکاڵایەی کە لە دادگایەکی واشنتن تۆمار کراوە هەوڵێکیشە بۆ ڕاگرتنی بەدەستهێنانی داهاتی نەوت بۆ ئێران لە کاتێکدا بەهۆی بەرنامەی ناوکی، موشەکی بالیستیکی و ڕەفتارەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ژێر سزای دارایی ئەمەریکادایە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Senatorê Amerîkî Graham Dibêje Ew bi Vîrusa Korona Ketiye

Senatorê Amerîka yê Komarî Lindsey Graham dîyar kir ku tevî ku wî vaksîna vîrusa korona …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *