Breaking News

ئێران.. تائێستا 11 هه‌زارو 106 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ ئێران ٢ هه‌زار و ٦٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و ١٤٨ حاڵه‌تی تری گیان له‌ ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا. ئاماری گیان له‌ ده‌ستدانیش ١١ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، له‌ ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا ٢ هه‌زار و ٦٥٢ كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و ١٤٨ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٣٢ هه‌زار و ٨٦٣ حاڵه‌ت و ١١ هه‌زار و ١٠٦ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ١٩٤ هه‌زار و ٩٨ تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران چاكبوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌، زانكۆی تاران بۆ زانسته‌ پزیشكییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ٦ نه‌خۆشخانه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا ته‌رخان كراون، پڕبوون و نه‌خۆشخانه‌كان توانای وه‌رگرتنی تووشبووانیان نه‌ماوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران


Source link

About Hooshyar

Check Also

300 Penaber li Nêzîk Sinorê Îranê Hatine Girtin

Berpirsên Tirkiyê roja Çarşemê dan xuyakirin ku hêzên wan yên ewlekariyê nêzî 300 penaber desteser …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *