ڕەزا ئەمینی دەڵێت لە شاری مەهاباد چەند کەس بە هۆی کوڕۆنا گیانیان لە دەست داوە

هەروەها لە کوردستانی ئێران لە هەندێک شارەکان پەتای کورۆنا زیاتر بووە. ڕەزا ئەمینی، لە ئەم وتووێژەدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە برا گەورەکەی، سەلاح ئەمینی، ڕۆژی سێشەمە بە هۆی تووش بوون بە ئەو پەتایە لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لە دەست دا.

رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی

رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی

ئەو دەلێت، زۆربەی ئەو کەسانەی بۆ وێنە لە مەهاباد تووشی نەخۆشییەکە بوونە، پێشتر تاقیکردنەوەی پزشکییان لە سەر نەکراوە. یانی ئەو کەسانە کە دەچنە نەخۆشخانە پێشتر نەخۆشییەکەیان گرتۆتەوە.

وەک ئەو شی دەکاتەوە، “کاتێک نەخۆشەکە دەچێتە لای دوکتور کار لە کار ترازاوە”.

بەڕێز ئەمینی هەر لە ئەو کاتە کە ئاماژە بە کەمترخەمی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگیری کردن لە ئەم پەتایە دەکات، لە هەمان کاتدا پێی وایە کە خەڵک خۆشیان هەموو ڕێگاچارەکانی پێشگیری کردن لە بەرچاو ناگرن بۆیە زیاتر خەڵک گیانیان لە دەست دەدەن، وەک ئەوەی کە هەر چەند رۆژ پێش چوار کەس لە نەخۆشخانەی مەهاباد بە هۆی کوڕۆنا گیانیان لە دەست داوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

bêndera çandê — Mamosteyê ku bi KHKyê hatiye îxrackirin bi dersa…

Her diçe rêjeya mamosteyên kurdî zêde dibe û ligel kurdan biyanî jî eleqeyekê ji bo …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *