٣٣ مین ساڵوەگەڕی بۆمبارانی کیمیایی شاری سەردەشت

ئەمە بابەتی ئەم حەوتوویەی “ڕوانگە”بوو کە تێیدا میوانەکان بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو تاو و تۆی کارەساتەکەیان کرد.

سیروان حەداد یەکێک لە شاهیدانی رووداوەکە دەڵێت:

“بە پێی ئاماری سەرەتایی دوای رووداوەکە لیستی ١١٠ کەس هەبوو کە گیانیان لە دەست دا و بە پێی ئاماری ئەو کاتی حکومەت ٨٠٢٤ کەس زیانیان پێ گەیی.”

سیروان حەداد، شاهیدیێکی بۆمبارانی کیمیایی سەردەشت

سیروان حەداد، شاهیدیێکی بۆمبارانی کیمیایی سەردەشت

هەروەها ئاماژە دەکات کە هەڵبەت لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری دیکە گیانیان لە دەست داوە کە ڕەنگە ئێستاش خەڵک نەزانن.”

ئاریز دارا پوور، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە ڕێکخراو بۆ دژی ئەنفال و ژێنۆساید دەڵێت، پێشینەی بۆمباران کردنی کیمیایی لە کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە ١٩٨٤ کە خۆی لە ناوچە بوو.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

داراپوور وەبیری دێتەوە کە کاتژمێری ٥ی بەیانی رۆژی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ی هەتاوی گوندێک بە ناوی باینجان لە بانە لە کوردستانی ئێران لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێنەوە بۆمبارانی کیمیایی کرا.

فێرناندۆ ئاریەس بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی بۆ قەدەخەکردنی چەکەکانی کیمیایی رۆژی یەکشەمە لە سالوەگەڕی ئەو ڕووداوە لە پەیامێکی بە ڤیدئۆیی دا گوتی:

“لە ١٩٨٧، پیاوان، ژنان و منداڵانی سەردەشت لە نێو هەور و تومانی چەکی کێمیاییدا تووشی تێرۆر، ئێش و ئازار بوون؛ گەلێک لە ئەوان لە ناوچوون؛ ئەوانەی کە زیندووماونەوە بۆ هەمیشە برینەکانیان پێوە دیارە و و لە گەڵیانە و خەمی ئەو ئازیزانەش کە لە دەستیان دا.”

داراپوور پرسیار دەکات، بەڵام چە کەسانێک بوون کەئەم کەرەسانەی کیمیاییان بە سەدام حوسێن فرۆشت؟

ئەو لە فرۆشتنی ئەو کەرەسانە بە حکومەتی سەدام حوسێن ئاماژە بە وڵاتەکانی ئاڵمان، سویس، ڕووسەکان، سوئێد و حکومەتی نەمسا (ئوتریش) دەکات.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Keçeke ji Kobanî li ser asta Sûriyê di Kickboxê de bû yekem (Youtube)

Keçeke ji Kobanî li ser asta Sûriyê di Kickboxê de bû yekem (Youtube) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *