واپێشبینی دەکرێت بەمزووانە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان دەست پێبکەن


نوێنەری پاکستان لە ئەفغانستان وتی واپێشبینی دەکرێت بەمزووانە دانوستانەکانی ئاشتی لەنێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیباندا دەست پێبکەن، بەڵام ئازادکردنی پێنج هەزار زیندانی و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان کۆتا بەربەستن لەبەردەم هەوڵەکانی ئاشتیدا.

پاکستان بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەفغانستان دادەندرێت و لایەنێکی سەرەکی بووە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان بۆ کشانەوەی هێزەکان لەو وڵاتەدا.

وابڕیاربوو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ببێتەهۆی ئەوەی بەزووترین کات دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەست پێبکەن، بەڵام چەند جارێک دواخرا.

نوێنەری پاکستان لە ئەفغانستان زاهید نەسڕوڵاخان بە ڕۆیتەرزی وت گەشبینە بەوەی مانگی داهاتوو دانوستانەکان دەست پێبکەن لەکاتێکدا ئەگەر کۆتا بابەتەکانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان چارەسەربکرێن.

وتی ” دوو شتە گرنگەکەی کە ماوەتەوە ئاستی توندوتیژییەکانە کە دەبێت کەمبکرێتەوە تاوەکو هەلومەرجێکی گونجاو دروست ببێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان، هەروەها ئازادکردنی ئەو 5 هەزار زیندانییەیە کە وابڕیارە ئازادبکرێن.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو هاوڵاتییەک بەخۆڕایی دەبێت – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

جێی ئاماژەیە سوید تا ئێستا لە ڕێی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی یەکییەتیی ئەورووپاوە گرێبەستی لەگەڵ سێ کارگەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *