پۆلیسی پاکستان دەڵێت کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر بینای بۆرسەی شاری کاراچی و چوار کەس لە چەکدارەکان کوژراون.
ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوەدا چەکدارەکان بە نارنجۆک و چەکەوە هێرشیان کردۆتەسەر بیناکە کە دەکەوێتە شوێنێکی پارێزراوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆفیسی بانکە تایبەتیەکانی تێدایە.
سەرۆکی پۆلیسی کاراچی غوڵام نەبی مەئمون بە ڕۆیتەرزی وت ” چوار لە چەکدارەکان کوژراون، بە ئوتومبێلێکی جۆری کۆرۆلای سیلڤەر هاتبوون.”
سەرەتا چەکدارەکان نارنجۆکیان هەڵداوە و دواتر تەقەیان لە شوێنی ئاسایشەکانی دەرەوەی بیناکە کردووە، لەمیانەی پێکدادانەکەدا هێزەکانی ئاسایش چوار کەسیان لە چەکدارەکان کوشتووە.
سوپای پاکستان وتی دوو کەسی دیکەش کوژراون.
لەلای خۆیەوە بۆرسەی پاکستان وتی ” هێشتا لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە دەکرێت، بەڕێوبەرایەتییەکە یارمەتی هێزەکانی ئاسایش دەدات و ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.”
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە. پاکستان لە مێژە دەناڵێنێت بەدەست گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە بەڵام لەمساڵانەی دواییدا هێرشەکان کەمتربوونەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
Source link