کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کەمامە بەکاربهێنن


یاسادانەرانی کۆمارییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە لەپێناو بەکارهێنانی کەمامە، لەکاتێکدا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا کە کۆمارییەکان تیایاندا باڵادەستن لەزیادبووندایە.

نوێنەری باڵای کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کێڤن مککارثی وتی پێویستە هەموو هاوڵاتیانی ئەمەریکا پابەندی ڕێنماییەکان بن تاوەکو یارمەتیدەر بن لە خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مککارثی بە کەناڵی سی ئێن بی سی وتی ” پێویستە کەمامە ببەستن، ئەگەر ناتوانن پابەندی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ببن ئەوا دەبێت کەمامە بەکاربهێنن و ڕێز لە یەکتری بگرن.”

سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی ساوث کارۆلاینا ڕیک سکۆت لە تویتەر پەیامێکی هاوشێوەی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ئەمەریکا کرد و نوسیویەتی ” هانی هەمووان دەدەم کەمامە بەکاربهێنن.”

لەلایەکی دیکەشەوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تێکساس ڕۆژی یەکشەممە داوای لە هاوڵاتیان کرد کەمامە بەکاربهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Swêd û Fînlandiya newekheviya jin û mêr zêde bû

Rêxistina Xebatê ya Navnetewî (ILO) têkilî tesîran vîrûsa koronayê ya li ser jinan raporek weşand. …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *