Breaking News

پەتای کۆرۆنا کارەساتێک بوو بەسەر بەڕیتانیادا هات


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دەڵێت پەتای کۆرۆنا کارەساتێک بوو بەسەر بەڕیتانیادا هات و حکومەت سەیری ئەوەش دەکات کە ئایا هەڵە کراوە یاخود نا، بەڵام ئێستا کاتی لێکۆڵینەوە نیە لە هەڵەکان.

بۆریس جۆنسن بە ڕادیۆی تایمزی وت ” پەتای کۆرۆنا کارەسات بوو، با لەو دەربڕینە کەم نەکەینەوە، مەبەستم ئەوەیە ئەمە خەونێکی ناوخۆش بوو بۆ وڵاتەکەمان کە ڕووبەڕووی شۆکێکی وەها گەورە بۆوە.”

بۆریس جۆنسن کە خۆی ماوەیەک لە یەکەی چاودێری ورد مایەوە و ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە بۆوە وتی حکومەت قەرزاری هەموو ئەوانەیە کە گیانیان لەدەستدا و ئازاریان چەشت بەوەی کە ” سەیر بکات بزانێت چی شتێکی هەڵە کراوە و کەی کراوە.”

وتیشی ” بە باشی لەوە تێدەگەم. بەڵام پێم وایە ئێستا کاتەکە گونجاو نیە، هەمووان هیلاکن، پێم وایە ئێستا کاتی ئەوە نیە کاتێکی زۆری حکومەت بۆ ئەوە دابین بکرێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Delighted about this online meeting. The UK makes a major military contribution to the coalition supporting @Kurdistan Region and the Government of #Iraq in the continuing fight against Daesh. Sadly that battle is not yet won. @CJTFOIR

Delighted about this online meeting. The UK makes a major military contribution to the coalition …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *