زیاتر لە 20 ئەندامی حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە تایوان بینای پەرلەمانی وڵاتەکەیان داگیرکرد، ئەمەش وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک دژی حکومەت و بڕیارەکەی سەرۆکی تایوان بۆ پێدانی پۆستێکی چاودێری گەورە بە یەکێک لە یاریدەدەرەکانی.
نوێنەرانی حیزبی کۆمیتانگ ( حیزبی نیشتیمانی چینی ) کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیدا لە مانگی یەک ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنا، لە ناو هۆڵی پەرلەماندا ناڕەزاییان دەربڕی و ڕێگەی هاتنە ژوورەوەیان بۆ هۆڵەکە لەڕێی کورسی و کۆتوزنجیرەوە گرت.
حیزبی کۆمیتانگ وتی ناڕەزایی دەردەبڕێت دژی حیزبی دیموکراتی فەرمانڕەوا و سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وین لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی بۆ سەرۆکی لیژنەی ” کۆنتڕۆڵ یوان ” دەستنیشانکردووە کە کاری لیژنەکە چاودێریکردنی حکومەتە.
حیزبەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ” ئەم ساڵ بەڕێوبەرایەتیەکەی تسای لە پێشتر چەوسێنەرتر بووە، کەلەڕەقی تسای هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە داگیرکردنی پەرلەمان بۆ حیزبەکەمان نەهێشتەوە.”
حیزبی فەرمانڕەوا و ئۆفیسی سەرۆکایەتی سەرکۆنەی داگیرکردنی پەرلەمانیان کرد و وتیان حیزبی ئۆپۆزسیۆن ” شانۆیەکی کۆمیدی ” ڕێکدەخات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
Source link