سعودیە داوای درێژکردنەوەی سزای قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەکات


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر داوای کرد سزای قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکرێتەوە، هەروەها هۆشیاریشیدا لەوەی کۆتایی هاتنی قەدەغەکردنەکە ڕێگە بە تاران دەدات بریکارەکانی زیاتر پڕچەک بکات و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.

وابڕیارە لە مانگی 10 ی ئەم ساڵدا ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران بەسەربچێت، ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک لە ڕیاز وتی ” سەرەڕای گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، تاران هەوڵدەدات چەک بدات بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان، کەواتە ئەگەر سزاکە لاببرێت چی ڕوودەدات؟ ئێران خراپتر و توندڕەوتر دەبێت.”

جوبەیر ئەوەشی خستەڕوو ڕۆژی یەکشەممە بارێکی چەکی ئێرانی دەستی بەسەرداگیراوە کە لەڕێگەیدا بووە بۆ حوثییەکانی یەمەن.

جوبەیر وتی ” داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژ بکاتەوە تاوەکو نەتوانێت چەک هەناردە بکات و هەروەها کۆتوبەند بخاتە سەر تواناکانی ئێران بۆ فرۆشتنی چەک بە جیهان.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Qesira Sipî Biryar Da ku Biden Brîfîngên Ser Ewlekarîyê Bistîne

Ajansa nûçeyan ya Reutersê ragihand ku Qesira Sipî biryar daye ku Serokê hilbijartî Joe Biden …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *