پیاوێکی ئێرانی لە دانمارک سزای حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنرا

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنگتن پۆست پیاوێکی بە ڕەگەز ئیرانی کە لە وڵاتی نۆڕوێژ ژیاوە لە دادگایی کردنێک لە دانمارک (دێنمارک) دا حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئوپوزسێۆنی ئێران بۆ دەزگاکانی سیخوری ئێران کۆکردۆتەوە.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، کەریم ئەڵلاوەیسی، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە نۆڕوێژ دەڵیت، پێنج وڵاتی باکووری ئوروپا گرووپی دژە تێرۆریان هەیە و هاوکاری یەکتر دەکەن.

کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ - نۆڕوێژ

کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ – نۆڕوێژ

هەروەها ئاگاییش دەدات:” ئێستا ئەوروپا وەک ساڵانی پێشوو نیە و بە شێوەیەکی دیکە هەڵس و کەوت لە گەڵ تێرۆری ئێران دەکەن؛ وەک ڕابردوو نیە کە هەر چی ئێران بڵێت، ئەوە بە قسەی بکەن.”

وەک ڕۆێتێرز دەڵێت، ئەو کەسە بە ناوی موحەمەد داوود زادە لە مانگی ئوکتوبری ٢٠١٨ دوای کردارێکی گەورەی پولیس لە دانماڕک دەستبەسەرکرا کە ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی کاتی سنوورەکانی نێونەتەوەیی خۆی داخست.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Bi moşekên katyûşa êrîşî parzûngeha neftê kirin, şewateke mezin derket

PeyamaKurd – Hat ragihandin ku li dijî parzûngeha petrolê ya El Siniye ya bi ser …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *