ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش لە ڕێگەی بە کرێ گرتنی کەسانێکی سەر بە ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆڤدۆستەکان هەوڵی دەرباز کردنی ئەندامەکانی خۆی لە کەمپی ئەلهۆل لە باکووی سووریا دەدات. شیار عەلی نوێنەری خۆسەری دێموکڕاتی لە باکووری سووریا و ڕۆژاوای کوردستان ئەو زانیاریانەی بۆ بەشی هەواڵی ڕادیۆی سوید، ئێکوت پشت ڕاست کردۆتەوە.
شیار عەلی لەو بارەوە دەبێژێ هێزە کوردییەکان هەندێک بەکرێ گرتەی داعشیان گرتووە و لەلێکۆڵینەوەکان دا دانیان بەوە داناوە کە هەوڵی دەربازکردنی ئەوندامانی داعشیان داوە. ئەو وتیشی کە بەڵگەی تەواویان لەو بارەوە لەبەر دەستە.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!
Source link