کۆمەکی نەخۆشی بۆ ڕیسکگرووپ پەسەند کرا – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

 داوای کۆمەکی نەخۆشی بۆ ڕیسکگرووپ واتا گرووپی مەترسی لەسەر، هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتە ئارا و حوکوومەت کردیە پێشنیازێک بۆ پەرلەمان و کرایە یەکێک لەو خاڵانەی لە بوودجەی بەهارەدا دەبوا بڕیاری لەسەر بدرێت. دوێنێ پەرلەمان ئەم پێشنیازەی پەسەند کرد.

بڕیاری مافی کۆمەکی نەخۆشیش کراوە بە سێ بەشەوە،

*یەکەم مافی (sjukpenning) کۆمەکی نەخۆشی بۆ کەسیک کە نەخۆشیی پێشینەی هەیە و بەوهۆیەوە تووشبوونی بە کۆرۆنا مەترسیی زۆری هەیە، لەهەمانکاتدا کارەکەشی لەو جۆرەیە کە ناتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت.

*دووەم، مافی  کۆمەکی (smittbärarpenning) واتا کۆمەک بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵێکدا لەگەڵ کەسێکی ڕێسکگرووپدا دەژین و کاریان چآودێریکردنیانە وەک ئەسیستێنت، هەروەها بۆ ئەو کەسانەشی کە لە ماڵەوە چاودێریی کەسێکی نزیکیان دەکەن بەهۆی ئەوەی تووشیی نەخۆشییەکی سەخت بووە و کەسی چاودێر لە هەمانکاتدا کارێکی هەیە و کە ناتوانرێت لەماڵەوە ئەنجام بدرێت.

ئەم کۆمەکەش بۆ ئەوەیە کە لە ڕێی ئەم چاودێرەوە کۆرۆنا نەگوازرێتەوە بۆ ئەو کەسەی لە ڕیسکگرووپ دایە .

*هەروەها کۆمەکی چآودێریی منداڵ (föräldrarpenning) بۆ ئەو دایک و باوکەی منداڵەکەیان نەخۆشییەکی سەختی تووش بووە تووشبوونیان بە کۆرۆنا مەترسییە بۆ تەندرووستییان.

مافی وەرگرتنی ئەم سێ جۆرە کۆمەکە لە ١ی مانگی حەوتەوە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی مانگی نۆ. بڕی کۆمەکەکەش بریتییە لە ڕۆژانەیەک بە بڕی  ٨٠٤ کرۆن و بۆ ماوەی سێ مانگ.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Danûstandinên Kurdî-Kurdî rawestiyan, em mercên ENKSê qebûl nakin

PeyamaKurd – Endama Desteya Serokatiya Partiya Yekîtiya Demokratîk (PYD) Foza Yûsif got ku ji ber mercên ENKSê, diyaloga kurdî gihîştiye …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *