ئێستا وەشانی iOS 13 لەسەر 81% ـی سەرجەم ئامێرەکانمان کار دەکات – کەی ئای تی ئێن

ئای ئۆ ئێس
20, حوزه‌یران 2020

کۆمپانیای ئەپڵ دوێنێ نوێترین ئاماری دواین وەشانی iOS ـی لە ماڵپەڕی گەشەپێدانی خۆیی بڵاوکردەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت 81% ـی سەرجەم ئایفۆن و ئایپۆدەکانیان لەسەر وەشانی iOS 13 کار دەکەن، وە 73% ـی ئایپادەکانیان لەسەر وەشانی iPadOS 13 کار دەکەن.

بە پێی ماڵپەڕەکەی ئەپڵ بێت، 92% ـی ئەو ئایفۆن و ئایپۆدانەیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندرابوون لەسەر وەشانی iOS 13 کاردەکەن، 7% ـیان لەسەر وەشانی iOS 12 و 2% ـیان لەسەر وەشانەکانی دیکە کار دەکەن. بە هەژمار کردنی سەرجەم مۆدێلەکانی ئایفۆن و ئایپۆدەکان، 81% ـیان لەسەر وەشانی iOS 13 کار دەکەن، لە کاتێک 13% ـیان لەسەر iOS 12 و 6% ـیان لەسەر وەشانە کۆنەکانی دیکە کاردەکەن.

هەرچی دەربارەی iPadOS، ئەپڵ دەڵێت 93% ـی سەرجەم ئەو ئایپادانەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندرابوون لەسەر iPadOS 13 کار دەکەن، 5% ـیان لەسەر iOS 12 و 1% ـیان لەسەر وەشانە کۆنەکانی دیکە کار دەکەن. وە هەروەها 73% ـی سەرجەم مۆدێلی ئایپادەکان لەسەر iPadOS 13، ڕێژەی 16% لەسەر وەشانی iOS 12 و 11% ـیان لەسەر وەشانەکانی دیکە کاردەکەن.

ئەم ئامارانەی ئەپڵ لەسەر بنەمای کۆگای App Store ـن.

بڵاوبوونەوەی ئامارێکی لەم شێوەیە تەنها چەند ڕۆژێکی کەم بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی WWDC20 و ڕاگەیاندنی نوێترین وەشانی سیستەمە کارپێکەرەکانی ئەپڵ دێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

لاپتۆپی Razer Blade 14 دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی Blade کە پرۆسێسەری AMD لەسەر جێگیر کرابێت

کۆمپیوتەر 15, حوزه‌یران 2021 لە دوای چەند مانگێک لە دەنگۆ و پڕوپاگەندە، دواجار خەونی زۆرینەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *