یاری Gran Turismo 7 بۆ سەکۆی PlayStation 5 ڕاگەیاندرا – کەی ئای تی ئێن

سۆنی
12, حوزه‌یران 2020

کۆمپانیای Sony یاری Gran Turismo 7 ـی بۆ سەکۆی نوێی PlayStation 5 ڕاگەیاند، یەکێک لە زنجیرە یارییە ناودارەکانی کۆمپانیای Polyphony Digital ـە.

کۆمپانیاکە زانیاری زۆری سەبارەت بە یارییەکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام ترایڵەرەکەی بڵاوکردەوە و نەخشەیەکی تێدا نیشاندا کە وا دەردەکەوێت بۆ دۆخی Campaign Mode ـی یارییەکە بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ دەرەوە و ناوەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و هەندێک بەشی دیکەی ناو یارییەکە.

کۆمپانیای Sony ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Gran Turismo 7 ـی ئاشکرا نەکرد.

یاری Gran Turismo 7 بەشێکی نوێی زنجیرە یاری بەناوبانگی Gran Turismo ـە و یارییەکی پێشبڕکێ ئامێزە، کۆتا بەشی لە ساڵی 2017 بۆ PS4 ڕاگەیاندرا.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 5G بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە نمایش کرد

مۆبایل و تابلێت 16, حوزه‌یران 2021 لە کۆتاییدا ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 بە خزمەتگوزارییەکانی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *