مانگی داهاتوو وەنپڵەس تەلەفزیۆنێکی زیرەکی نرخ کەم ڕادەگەیەنێت – کەی ئای تی ئێن

ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, حوزه‌یران 2020

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی لە مانگی ئەیلوولی پار ساڵدا یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی لە جۆری 4K QLED TV بە نرخی دەستپێکی 1,000$ ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە لە پلانیدایە تەلەفزیۆنێکی زیرەکی دیکە لە ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەمجارەیان بە نرخێکی کەمترەوە.

بەڕێز Pete Lau، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس، لە جریوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 2 ـی مانگی داهاتوودا، کۆمپانیاکەی تەلەفزیۆنێکی زیرەکی دیکە ڕادەگەیەنێت. ڕاگەیاندنەکە لە ژێر ناوی “Smarter TV. Smarter Price : تەلەفزیۆنی زیرەکتر. نرخی زیرەکتر” دەبێت، بەمەش وا دیارە نرخی تەلەفزیۆنی ئەمجارەی کۆمپانیاکە زۆر کەم دەبێت.

پێناچێت تەلەفزیۆنی ئەمجارەی وەنپڵەس قەبارەی هەروەک ئەوەی ساڵی ڕابردوو گەورە و 55 ئینج بێت، بەڵکو ئەگەر نرخی کەمتر بێت، ئەوا ئەگەر زۆرە قەبارەکەشی بچووکتر بکرێتەوە.

هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی وەنپڵەس تاوەکو ئەم ساتە ئاشکرا نەکراوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 5G بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە نمایش کرد

مۆبایل و تابلێت 16, حوزه‌یران 2021 لە کۆتاییدا ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 بە خزمەتگوزارییەکانی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *