گەرمترین
30, ئایار 2020
لە دوای نزیکەی دوو دەیە لە هەوڵدانە بەردەوامەکانی، کۆمپانیاکەی ئیڵۆن مەسک، SpaceX، بە سەرکەتووویی یەکەمین کەشتی ئاسمانی بە سەرنشینەکانی NASA ـەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
لە کاتژمێر 3:22 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە مەیدانی Kennedy Space Center لە فلۆریدا، کۆمپانیای SpaceX سەرکەوتوو بوو لە ڕەوانەکردنی کەشتی ئاسمانی Falcon 9 بە لەخۆگرتنی دوو ئاسمانەوانی دەزگای NASA. ئەمە بە دووەم هەوڵ هەژمار دەکرێت لە دوای ئەوەی لە 26 ـی ئەم مانگەدا هەوڵی یەکەم بە هۆی ناجێگیری کەشوهەواوە شکستی هێنا.
نوێ دەکرێتەوە…