سۆنی ڕێکەوتی نمایشکردنی PlayStation 5 ـی ئاشکراکرد – کەی ئای تی ئێن

سۆنی
29, ئایار 2020

کۆمپانیای Sony بە فەرمی ڕێکەوتی نمایشکردنی سەکۆی نوێی PlayStation 5 ـی ئاشکراکرد.

کۆمپانیای Sony ـی ژاپۆنی ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوودا لە کاتژمێر 1 ـی دوانیوەڕۆ بە کاتی کالیفۆڕنیا و 11:00 ـی شەو بە کاتی هەولێر بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی سەکۆی نوێی PlayStation 5 لە ژێر ناوی “The Future of Gaming” ڕێک دەخات. بۆنەکە زیاتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت و ئەو یارییانەش نمایش دەکرێن کە لە دوای بەردەستکردنی PlayStation 5 لەم هاوینەدا بەردەست دەکرێن بۆ سەکۆیەکە.

ڕاپۆرتەکانی پێشوو پێشبینی ئەوەیان کرد کە Sony بۆنەیەکی لەم جۆرە لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و بە تایبەت سەرنج دەخاتە سەر یارییەکان. چاوەڕوان ناکرێت Sony لەم بۆنەیەدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی سەکۆی PlayStation 5 ئاشکرا بکات، دەگوترێت کۆمپانیاکە نیازی ئەنجامدانی بۆنەی زیاتری هەیە لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Sony بەشێک لە تایبەتمەندییەکان، لۆگۆ و کۆنتڕۆڵی سەکۆی PlayStation 5 ـی ئاشکرا کردووە، بەڵام هێشتا خودی سەکۆیەکە ماوە ئاشکرا بکرێت تاوەکو بزانین شێوەی چۆن دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ئەگەرەکان هێندە بەهێز نین تاوەکو لەم بۆنەیە کۆمپانیاکە سەکۆ نوێیەکەی ئاشکرا بکات و ڕەنگە بۆ مەبەستێکی دیکە ئەنجامی بدات.

سەکۆی PlayStation 5 خاوەن هەشت ناوکی یەکەی کارپێکەری AMD Zen 2 بە خێرایی 3.5 گێگاهێرتز و گرافیکی AMD RDNA 2 بە هەبوونی 10.28 تێرافلۆپ و 36 یەکەی کارپێکەر بە خێرایی 2.23 گێگاهێرتز دەبێت. هەروەها خاوەن بیرگەیەکی جۆری SSD بە قەبارەی 825 گێگابایت و خێرایی 5.5 گێگابایت/چرکە دەبێت.



About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Sony Xperia 1 III و Xperia 5 III بە هاوێنەی تێلەفۆتۆی گۆڕاو نمایش کران

سۆنی 14, نیسان 2021     سۆنی ئەمڕۆ بە فەرمی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند، Sony …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *