سامسۆنگ کارتی بانکی Samsung Money ـی ڕاگەیاند – کەی ئای تی ئێن

سامسۆنگ
28, ئایار 2020

کۆمپانیای سامسۆنگ کارتی بانکی Samsung Money ـی ڕاگەیاند و تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا کرد.

کارتە بانکییە نوێیەکەی سامسۆنگ ناوی Samsung Money by SoFi دەبێت، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای SoFi ـدا درووست کراوە. سامسۆنگ دەڵێت هەژمارەکانی کارتی بانکی Samsung Money هیچ باجێکیان لێ وەرناگیرێت.

کارتی بانکی Samsung Money لە ڕێگەی ئەپی Samsung Pay دادەمەزرێت و هەر لەوێشەوە دەتوانرێت پشکنین بۆ باڵانس و کڕینەکانی داهاتوو و وەستاندنی کارتەکەت و زیاتر بکرێت.

بە ئەنجامدانی کڕینەکان لە ڕێگەی کارتی بانکی Samsung Money ـەوە، دەبیتە خاوەن خاڵەکانی پڕۆگرامی Samsung Rewards، کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ کڕینەکانی داهاتوو و بەدەستهێنانی داشکاندن. سامسۆنگ دەڵێت کارتە بانکییەکەی توانای هەیە 1.5 ملیۆن دۆلار لە خۆی بگرێت، لە کاتێکدا کارتی بانکی ئاسایی توانای هەیە 250,000$ لە خۆی بگرێت و 6 هێندە زیاترە.

وە بە هۆی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای SoFi، بەکارهێنەرانی کارتی بانکی Samsung Money دەتوانن کارتەکانیان لە 55,000 دانە ئامێری ATM ـی کۆمپانیای Allpoint ATM بەکاربهێنن بە بێ پێدانی هیچ قازانجێک.

کارتی بانکی Samsung Money لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت، بەڵام بەکارهێنەران دەتوانن لە ئێستاوە و لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ خۆیان ناونووس بکەن بۆ بەدەستهێنانی کارتەکە.

سامسۆنگ تاکە کۆمپانیا نییە کە خاوەن کارتی بانکی تایبەت بە خۆی بێت، پێشتر هەریەکە لە کۆمپانیاکانی Apple و Venmo و Uber کارتی بانکی تایبەت بە خۆیانیان ڕاگەیاندبوو.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *