مۆبایلی Honor X10 5G بە پڕۆسێسەری Kirin 820 و بە بێ نۆچ و بە نرخی دەستپێکی 270$ ڕاگەیاندرا

مۆبایل و تابلێت
20, ئایار 2020

کۆمپانیای Honor ـی سەر بە Huawei ـی چینی یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە نەوەی پێنجەم 5G ـی خۆیی لە زنجیرەی X ڕاگەیاند.

مۆبایلی Honor X10 5G خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.63 ئینج بە ڕوونی +FullHD و لە جۆری LCD، تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتزە. لەسەر ڕوونماکەیدا خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نییە، کامێرای پێشەوەی لە دەرەوەی ڕوونماکەیدایەتی و لە جۆری دەرکەوتەییە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.

لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای ئاست مامناوەندە بە ڕوونییەکانی 40 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ. کامێرا سەرەکییەکەی خاوەن هەستەوەری RYYB ـە بۆ چرکاندنی وێنەکان بە شێوەیەکی باشتر لە ڕووناکییە کەمەکاندا، لە پاڵ ئەوەی خاوەن تایبەتمەندییەکانی AIS Super Night Mode و 3D Portrait Lighting Effect و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی جۆری Slow Motion ـە بە توانای 960fps.

بە پڕۆسێسەری Kirin 820 بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 و 128 گێگابایتی و پاترییەکە بە توانستی 4,300 ملی ئەمپێرییە بە هەبوونی بارگاویکردنەوەی خێرای 22.5 واتی.

خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری لاتەنیشت، تایبەتمەندییەکانی GPU Turbo و Kirin Gaming+ 2.0 و ژیری دەستکردە بۆ بەدەستهێنانی توانای پێویست بۆ یاریکردن. ڕووکاری MagicUI 3.1.1 ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ـی لەسەر جێگیرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor X10 5G:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.63 ئینج.
    • جۆر: LCD.
    • وردی نیشاندان:1080 بە 2400 پێکسڵ.
    • خێرایی: 90 هێرتز
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Kirin 820 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G57.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
  • کێش: 203 گرام.
  • پاتری: 4,300 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرا بە توانای 22.5 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت. 
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.1.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین – پڕتەقاڵی – ڕەش – زیوی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MagicUI 3.1.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 26 ـی ئایار لە چین.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 270$.

مۆبایلی Honor X10 5G لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا لە چین بە نرخی دەستپێکی 270$ بەردەست دەکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان نەزاندراوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی هواوەی P50 بە دیزاینێکی نوێی کامێراوە نمایش کران

هەواڵ 29, ته‌مموز 2021   لەدوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی، دواجار زنجیرە مۆبایلی Huawei P50 …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *