Breaking News

دۆخی تاریک بۆ ئەپی Google لە iOS و Android زیاد دەکرێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئایار 2020

گووگڵ سەرقاڵی زیادکردنی دۆخی تاریکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی Google لە iOS و Android.

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند، کە لە ئەمڕۆوە دۆخی تاریک بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی Google لە سیستەمەکانی iOS و Android ـدا بەردەست دەکات. تایبەتمەندییەکە بە شێوەیەکی خودکارانە لەگەڵ دۆخی تاریکی iOS 13 و Android 10 ـدا کار دەکات، لە پاڵ ئەوەی کە دەتوانیت بە شێوەی خۆکارانە دەستکاری حاڵەتی دۆخەکە بکەیت لە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا.

هەر وەک پێگەی 9To5Google ئاماژەی پێکردووە، کە ئەگەر دۆخەکەت بۆ زیاد ببێت، ئەوا لە ڕێگەی دەرکەوتەیەکی بچووکی ناو ئەپەکەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.

گووگڵ دەڵێت تایبەتمەندییەکە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە سیستەمە ناوبراوەکاندا بەردەست نابێت.

لە ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەی بەردەستکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکانی Google لاواز بووە، بە شێوەیەک کە چەند ئەپێکی کەم لە Android دۆخەکەیان بۆ زیاد کرابوو و لە هەمان کاتدا بۆ هەمان ئەپەکان لە iOS زیاد نەکرابوو. هەروەها هێشتا ئەپی پڕ بەکارهێنەری Google Maps خاوەن ئەو تایبەتمەندییە نییە.

لێرەوە ئەپی Google بۆ ئامێرەکەت دابگرە/نوێ بکەرەوە:


  • Google

    دابەزاندن


  • Google

    دابەزاندن



  • About ماکوان بەرزان

    Check Also

    بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

    ئەندرۆید 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین …

    وەڵامێک بنووسە

    پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *