ئای ئۆ ئێس
20, ئایار 2020
کەمێک بەر لە ئێستا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 ـی بە ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێ و نوێکارییەوە بەردەستکردن، یەکێک لەوانە بریتییە لە سیستەمی شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ڕابردوودا بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵدا ڕایانگەیاند.
ئەپڵ و گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا API ـی ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکانیانی بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە تەندرووستییەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، ئەمە لە ڕێگەی سیستەمێکەوە کار دەکات و لە کاتی کاراکردنی، مۆبایلی بەکارهێنەران کلیلێکی بە کۆد کراو لەگەڵ مۆبایلی ئەو کەسانەدا لە ڕێگەی Bluetooth هاوبەشی پێ دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵدا هەبووە، پاشان کلیلەکان پاشەکەوت دەکرێن و لە ڕێگەی ئەپی تایبەتی دامەزراوە تەندرووستییەکان هاوبەشی پێ دەکرێن.
ئەپڵ و گووگڵ دەڵێن ژمارەیەکی کەم لە ویلایەتەکانی ئەمریکا و 22 وڵات داوای بەکارهێنانی سیستەمەکەیان کردووە. سیستەمەکە خاوەن API ـی تایبەتە بۆ گەشەپێدەران و دەتوانرێت تەنها بۆ ئەپە تەندرووستییەکان لە لایەن دامەزراوە بڕواپێکراوەکانەوە بەکاربهێندرێن. وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 ـی ئەمڕۆش خاوەن تایبەتمەندییە ناوبراوەکەن.
گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی دیکەی وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5، بریتین لە:
Face ID و تێپەڕەوشە:
ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکان:
- API ـی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکان بۆ شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی COVID-19 بەردەستە بۆ دامەزراوە بڕواپێکراوە تەندرووستییەکان.
FaceTime:
- زیادکردنی بژاردەیەک بۆ پەیوەندییە بە کۆمەڵەکانی FaceTime بۆ ئەوەی خودکارانە قەبارەی نیشاندەرەکان نەگۆڕدرێن لە کاتی پەیوەست بوونی بەشداربوویەکی نوێ.
وردە کێشە چارەسەرکراوەکان:
- چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ڕەنگە ببووایەتە هۆکاری نیشاندانی ڕوونمای ڕەش لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆیەکان لە هەندێک لە ماڵپەڕەکاندا.
- چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ڕەنگە ببووایەتە هۆکاری نیشان نەدانی پەڕەی هاوبەشیپێکردن.
- چارەسەرکردنی جام بوونی ئایفۆنەکان لە کاتی نیشاندانی نووسینێک.
چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی General.
- کردنەوەی بەشی Software Update.
- کرتە کردن لە Download and install.
تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:
- پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
- پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.