فەیسبووک خزمەتگوزاری Shops ـی بۆ فرۆشتنی سەرهێڵی کاڵاکانی ڕاگەیاند – کەی ئای تی ئێن

فەیسبووک
19, ئایار 2020

فەیسبووک هەنگاوێکی نوێی بۆ چوونە ناوی زیاتری بازرگانییە ئەلیکترۆنییەکان نا و خزمەتگوزاری Shops ـی بۆ فرۆشتنی سەرهێڵی کاڵاکانی ڕاگەیاند.

لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاری Shops ـی ڕاگەیاند. خزمەتگوزارییەکە وەکو بەشێکی نوێ دەردەکەوێت لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرامدا، کە تایبەتە بە فرۆشتنی کاڵاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

خزمەتگوزارییەکە بە خزمەتگوزارییە لایەنە سێیەمینییەکانی Shopify و BigCommerce و Woo بەهێز کراوە و ئامانج لێی گۆڕینی بەشێک لە ئامانجی تۆڕەکە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ بازاڕکردن.

مارک گرنگی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت دەشێت ببێتە هۆکاری بوژاندنەوەی بازاڕەکان لە کاتی ئەم کارەساتی کۆرۆنایەدا، هەروەها دەرفەتێکی باشە تاوەکو خاوەن سەرمایە بچووکەکان کاڵاکانیان بە شێوەی سەرهێڵی بفرۆشن تێیدا.

خزمەتگوزارییەکە خاوەن کڕینی ڕاستەوخۆشە و دەتوانیت ڕاستەوخۆ پارە بدەیت و کاڵاکەت بەدەست بگات.

خزمەتگوزاری Shops لە ئەمڕۆوە بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕی فەیسبووک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەم هاوینەشدا بۆ ئینستەگرام بەردەست دەکرێت. پلان وایە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا فەیسبووک تابێکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە لە نافیگەیشنی ئەپی فەیسبووک زیاد بکات.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی هواوەی مەیت 40 بە ڕوونمای 90 هێرتز و چیپسێتی قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

هەواڵ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 40 …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *