Breaking News

چیدیکە Telegram کار لەسەر درووستکردن و بەردەستکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکەی ناکات

هەواڵ
14, ئایار 2020

لە پاش ساڵانێکی زۆر لە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمسیۆنی ئاڵوگۆڕی فیدڕاڵی، کۆمپانیای Telegram کۆتایی بە کارکردن لەسەر درووستکردن و بەردەستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی (Telegram Open Network (TON هێنا.

بەڕێز Pavel Durov، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Telegram بە فەرمی ڕایگەیاند کە کارکردن و بەردەستکردنی Telegram لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی TON بە کۆتا هات، وە داوا لە بەکارهێنەران دەکات تاوەکو بڕوا بەو ڕێکلامانە نەکەن کە ناوی TON بەکاردەهێنن بۆ فریودانی خەڵکی.

بەڕێز Durov ڕەخنە لە دادگاکانی ئەمریکا دەگرێت بە ڕەتکردنەوەی بەردەستکردنی دراوەکە و ڕێگری کردن لە بەردەستکردنی، وە دەڵێت هیواخوازم ئەوان[دادگاکانی ئەمریکا] دڵخۆش بن بەو شکستەمان.

دراوی ئەلیکترۆنی TON بۆ ئەوە دیزاین کرابوو تاوەکو جزدانی ئەلیکیترۆنی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست بکات و وەکو ڕکابەری دراوی ئەلیکترۆنی Libra ـی فەیسبووک چاوی لێ دەکرا. بەڵام وا دیارە هیچ هیوایەک نەما بۆ بەردەستکردنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە لە لایەن کۆمپانیای Telegram ـەوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Huawei Y7a بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە نمایش کرا – کەی ئای تی ئێن

هەواڵ 21, تشرینی یه‌كه‌م 2020   بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی بە بێدەنگی مۆبایلێکی نوێی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *