مایکرۆسۆفت ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X ـی ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

ئامێرە هەمەجۆرەکان
6, ئایار 2020

وا خەریکە هێواش هێواش مایکرۆسۆفت شێوازی سیستەمی کارپێکەری سەکۆی نوێی Xbox Series X ئاشکرا دەکات بەر لەوەی سەکۆیەکە بەردەست بکرێت.

لە کورتە ڤیدیۆیەکدا لە یوتیوب، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X ـی ئاشکرا کرد و هەوادارانی سەکۆیەکەی لە چاوەڕوانی زانینی ئەوە ڕزگار کرد. ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X زۆر جیاوازە بە بەراورد بە Xbox One X، بە شێوەیەکی ئارام بە دیار دەکەوێت و دەنگەکەی نزیکە لە دەنگی ڕوونمای دەستپێکی سیستەمەکانی Windows XP و Vista.

لە پاڵ ئەمە، مایکرۆسۆفت بەڵێن دەدات کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ناوی ئەو یارییانە ئاشکرا بکات کە بۆ کۆگای Xbox Game Studios زیاد دەکرێن و پشتگیری لە سەکۆی نوێی Xbox Series X دەکەن.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی سەکۆی Xbox Series X ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەم هاوینەدا بەردەست بکرێت لە بازاڕەکاندا.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بۆ یەکەمین جار کۆمپانیای ئۆپۆ بووە گەورەترین بەرهەم هێنەری براندی مۆبایلی زیرەکی چینی

ئۆپۆ 5, ئازار 2021     لەگەڵ کەم بوونەوەی فرۆشی کۆمپانیای هواوەی بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *