تویتەر کار لەسەر تاقیکردنەوەی ڕووکارێکی ئاسانتر دەکات بۆ بەشی گفتوگۆکان

تویتەر
6, ئایار 2020

کۆمپانیای تویتەر ڕووکارێکی نوێ و ئاسانتری بۆ بەشی گفتوگۆکانی تۆڕەکەی ڕاگەیاند.

لە جریوەیەکی وێنە جوڵاویدا، هەژماری Twitter Support ڕووکاری نوێی بەشی گفتوگۆیەکانی تۆڕەکەی ڕاگەیاند، کە بە چەند هێڵێک سەرچاوەی گفتوگۆی جریوەکان دیاری دەکات و زۆر ئاسانکاری دەکات لە زانینی ئەوەی کێ وەڵامی کێی داوەتەوە. لە ڕاستیدا، ئەم ڕووکارە زۆر لە ڕووکاری گفتوگۆیەکانی تۆڕی Reddit ـەوە نزیکە.

ڕووکاری بەشی گفتوگۆیەکانی ئێستای تویتەر زۆر ئاڵۆزە و ئەگەر گفتوگۆیەک زۆر درێژە بخایەنێت، بە ئەستەم دەزانیت سەرچاوەی دەستپێکەری گفتوگۆیەکە یاخود کەسەکان کێن. بەڵام سوپاس بۆ ئەم ڕووکارە نوێیە، ئەم کێشە لە تۆڕەکەدا ناهێڵێت.

لە پاڵ ڕاگەیاندنی ئەم ڕووکارە نوێیە، تویتەر دەڵێت دوگمەکانی Like و Retweet و Reply بە شێوەی بنەڕەتی دەشارێتەوە لە ژێر گفتوگۆیەکان تاوەکو ئەو کاتەی کرتەیان لەسەر دەگرێت، تاوەکو جریوەکان بە بچووکتر دەربکەون.

لە ئێستادا ئەم ڕووکارە نوێیەی تویتەر بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی iOS و وێب بەردەستکراوە و لە داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە سەکۆیە جیاوازەکان بەردەست دەکرێت.



About ماکوان بەرزان

Check Also

ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 5G بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵەوە نمایش کرد

مۆبایل و تابلێت 16, حوزه‌یران 2021 لە کۆتاییدا ئۆنەر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 بە خزمەتگوزارییەکانی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *