ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاککرا – کەی ئای تی ئێن

ئاسایشی ئەلیکترۆنی
3, ئایار 2020

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕووبەڕووی هاککردن بووەوە.

هاککەرێک کە و ناوی لە خۆی ناوە xPro، توانی بەربەستی ئاسایشی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تێکبشکێنێت و بچێتە ناو ماڵپەڕی زانکۆکەوە و دەست بەجێ پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکەی دەستکاری کردووە و تێیدا بە زمانێکی زبر داوا لە بەڕێوەبەڕایەتی زانکۆیەکە دەکات خوێندنی سەرهێڵی ڕابگرن. هاوکات بەشێک لە کێشەی خوێندکارانیشی خستووەتە ڕوو سەبارەت بە خوێندنی سەرهێڵی.

تاوەکو ئێستا ماڵپەڕی زانکۆیەکە بەو شێوەیە و لە ژێر دەستی هاککەرەکەدا ماوەتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، بە داخەوە ئەمە بۆ جاری سێیەمە تەنها لە ماوەی 4 مانگدا ماڵپەڕی فەرمی زانکۆیە ناوبراوەکە ڕووبەڕووی هاککردن ببێتەوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

نوێترین نوێ کردنەوەی یاری Fortnite بە نزیکی 60 گێگابایت قەبارەی یارییەکە بچووک دەکاتەوە لەسەر کۆمپیوتەر

یاری 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 لە کاتێکدا کە لە نوێترین نوێ کردنەوەکانی یاری فۆرتنایت لەسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *