نووسینێک ئایفۆنەکانی دواین وەشانی iOS 13 جام دەکات – کەی ئای تی ئێن

ئای ئۆ ئێس
25, نیسان 2020

نووسینێکی نوێ دەبێتە هۆکاری جام کردن (کراش بوون) ـی ئایفۆنە کارکردووەکانی سەر دواین وەشانی iOS 13.

نووسینەکە بە زمانی سندی نووسراوە و لە دوایەوە ئاڵای وڵاتی ئیتاڵیا بوونی هەیە، کە ئەگەر بۆ یەکێک بنێدرێت لەسەر وەشانی iOS 13.4.1، ئەوا هەر بە بەدەستگەیشتنی ئاگادارکەرەوە، ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی جام دەبێت و دەوەستێت، یاخود بە ناڕێکی کردارەکان ئەنجام دەدات تاوەکو چەند خولەکێک.

 

دوو چارەسەر هەیە تاوەکو جام بوونەکە بوەستێنیت، ئەوەیە کە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئایفۆنەکە بە کارکردوویی بەجێ بهێڵیت، یاخود لە ڕێگەی پەنجەدان لە دوگمەکانی زیادکردن و کەمکردنی دەنگ و لە پاشان دوگمەی وزە (پاوەر) ئایفۆنەکە ڕێستارت بکەیتەوە و ڕزگارت ببێت لەو کێشە بێزارکەرە.

فلیپ کۆرای، خاوەن کەناڵی یوتیوبی بەناوبانگی EverythingApplePro، لە جریوەیەکی ڤیدیۆییەدا لە تویتەر ئاشکرای کردووە تەنانەت نووسینەکە بە نەبوونی ئاڵای وڵاتی ئیتاڵیاشەوە، دەبێتە هۆی جام کردنی ئایفۆنەکان، هەروەها زۆر بە ئاسانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێتە هۆی جام کردنی ئایفۆنی بەکارهێنەران لەسەر وەشانە ناوبراوەکە.

پێگەی 9to5Mac دەڵێت ئەپڵ لە دواین وەشانی تاقیکاری iOS 13.4.5 ـدا ئەو کێشە بێزارکەرەی چارەسەر کردووە، هەر بۆیە ڕوونە کە ئەپڵ لە هەبوونی کێشەیەکی لەو جۆرە ئاگادارە.

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هەبوونی هەمان کێشە (خراپتر) لە وەشانی iOS 11، کاتێک ناردنی نووسینێکی زمانی Telugu ـی هیندی لە ڕێگەی ئەپە نامەبەرەکان دەبووە هۆی جام کردن و ڕێستارت کردنی ئایفۆنەکان.



About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Sony Xperia 1 III و Xperia 5 III بە هاوێنەی تێلەفۆتۆی گۆڕاو نمایش کران

سۆنی 14, نیسان 2021     سۆنی ئەمڕۆ بە فەرمی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند، Sony …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *