زمانی کوردیی سۆرانی بۆ دواین وەشانی سیستەمی Ubuntu زیاد کرا – کەی ئای تی ئێن

لینوکس
24, نیسان 2020

دووبارە گەنجە بە تواناکانی کورد کاری خۆیان کرد و خزمەتی زیاتریان بە زمانی کوردی کرد لە ڕێگەی زیادکردنی بۆ یەکێک لە سیستەمە کارپێکەرە ناودارەکان، ئەویش Ubuntu ـە.

بەڕێز جوتیار نەریمان، لە جریوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە دواین وەشانی سیستەمی Ubuntu لە ژێر ژمارەی 20.04، زمانی کوردیی سۆرانی (کوردیی ناوەندی) بۆ سیستەمە کارپێکەرەکە زیاد کراوە.

هاوکات ئێستا وەشانەکەی Ubuntu بە زمانی کوردیی سۆرانییەوە بەردەستە بۆ داگرتن و هەمووان دەتوانن سوود لە زمانی دایک، کوردی وەربگرن. لێرەوە وەشانە نوێیەکە دابگرە یاخود لە ڕێکخستنەکانی سیستەمە، وەشانەکەت نوێ بکەوە.

بە پێی جریوە کۆنەکانی بێت، وا دیارە کاک جوتیار ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر زیادکردنی زمانی کوردیی سۆرانی دەکات بۆ Ubuntu. جێگەی دەستخۆشییە و سوپاسی ئەو و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەگەڵیدا هاوکار بوون بۆ زیادکردنی زمانی دایک بۆ Ubuntu. زمانی کوردی لە لایەن ئەو بەڕێزانەوە بە جوانترین شێوە کاری بۆ کراوە و کەمترین کەم و کورتی تێدا بەدی دەکرێت.

ئەمانە وێنەکانی جریوەکەی کاک جوتیارن:

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە، مەبەست!



About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی لاپتۆپی Honor MagicBook Pro 2021 بە دیزاینێکی جوان و تەنک و کێشی سووک نمایش کرا

کۆمپیوتەر 12, كانونی دووه‌م 2021 ئۆنەر کە بووە بڕاندێکی سەربەخۆ کە پێشووتر خاوەندارێتی دەکرا لە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *