یاری Fortnite لە کۆگای Google Play بەردەستکرا – کەی ئای تی ئێن

ئەندرۆید
23, نیسان 2020

لە دوای تێپەڕبوونی 18 مانگ بەسەر بەردەستکردنی یاری Fortnite بۆ Android بە شێوەی دەرەکی و لە دەرەوەی کۆگای Google Play، دواجار کۆمپانیای Epic Games بڕیاریدا یارییەکە لە کۆگای Google Play بەردەست بکات.

کۆمپانیاکە هۆکاری ئەنجامدانی ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە گوایە گووگڵ ئەپەکانی دەرەوەی کۆگای Google Play وەکو ئەپێکی زیانبەخش دەستنیشان دەکات بۆ بەکارهێنەران، کە لە ڕاستیدا یاری Fortnite وا نییە و هیچ کۆدێکی زیانبەخشی لە خۆ نەگرتووە.

بە بەردەستکردنی یاری Fortnite لە کۆگای Google Play، پێویستە کۆمپانیای Epic Games بڕی 30% لە قازانجەکانی ئەپەکە لە کاتی کڕینەکان بدات بە گووگڵ وەکو باج. بەڕێوەبەری Epic ئەم باجەی کۆگاکەی گووگڵ بە قۆرغکاری ناو دەبات.

لە ساڵی 2018 کۆمپانیای Epic Games داوای لە گووگڵ کرد تاوەکو لە باجی 30% ـی یارییەکە خۆش ببێت گەر لە Google Play بەردەستکرا، بەڵام گووگڵ داواکارییەکەی Epic ـی ڕەتکردەوە و دووپاتی کردەوە کە ئەو ڕێژە باجە وەکو قازانج بۆ گووگڵ گرنگە.

بە هەرحاڵ، ئێستا یاری Fortnite لە کۆگای Google Play بەردەستە و چیدیکە پێویست ناکات بە شێوەی دەرەکی بۆ ئەندرۆیدەکەتی دابگریت.


  • Fortnite

    دابەزاندن

  • About ماکوان بەرزان

    Check Also

    ئێکس بۆکس دڵنیای دەدات لە بەردەست بوونی یارییەکانی کۆنسۆڵەکانی پێشووی بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان

    مایکرۆسۆفت 29, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەو ناوچەیەی کە بە ئاسانی پلەیستەیشن بەرامبەر ئێکس بۆکس دەدۆڕێت …

    وەڵامێک بنووسە

    پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *