Breaking News

ئەپڵ ئەپی Apple Music ـی بۆ نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung بەردەستکرد

ئامێرە هەمەجۆرەکان
23, نیسان 2020

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کۆمپانیای Samsung ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە، ئەپی Apple Music ـی ئەپڵ تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیکەکان بۆ نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی بەردەستە.

ئەو تەلەفزیۆنە زیرەکانەی Samsung کە ئەپەکەی ئەپڵیان بۆ بەردەستە، مۆدێلەکانی 2018 تاوەکو 2020 ـن. ئەپی Apple Music لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung، بە هەمان شێوەی ئەپەکە لە Apple TV کار دەکات. دەتوانیت بە ئاسانی لە ڕێگەی هەژمارێکی Apple ID یاخود Apple Music داخڵی خزمەتگوزارییەکە ببیت، یان ڕاستەوخۆ بەژداری لە خزمەتگوزارییەکەدا بکەیت.

ئەگەر بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung بەژداری لە خزمەتگوزارییەکەی ئەپڵدا بکەیت، ئەوا هاوشێوەی سەکۆیەکانی دیکە، 3 مانگ بەژداریکردنی بە خۆڕایی لە خزمەتگوزارییەکە بەدەست دەهێنیت.

ئەپی Apple TV لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung خزمەتگوزارییەکانی وەکو لیستی گۆرانییەکانی For You و ڤیدیۆکان و ڕادیۆ پەخشکەرەکانی وەک Beats 1 و زۆر زیاتر فەراهەم دەکات. هەروەها خاوەن زنجیرە گۆرانییەکانی “At Home With Apple Music” ـیشە تایبەت بە ماڵەوە.

ئەگەر خاوەنی یەکێک لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung ـی مۆدێل 2018 و نوێتریت، دەتوانیت لە ڕێگەی کۆگای ئەپەکانی ئامێرەکەوە بە دوای ئەپی Apple TV ـدا بگەڕێیت و دایبگریت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *