تۆڕی WhatsApp ژمارەی ئەندامانی پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەکۆمەڵەکان زیاد دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
22, نیسان 2020

لە ئەم سەردەمەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەدا، خەڵکی پێویستیان بە هەندێک کەرەستەی ئەنجامدانی پەیوەندییە بەکۆمەڵەکانە، بە تایبەت پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەکۆمەڵەکان. مایکرۆسۆفت و گووگڵ و زۆری دیکە ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا ئەو تایبەتمەندییەیان بۆ بەکارهێنەرانیان فەراهەم کردبوو، وا دیارە WhatsApp ـیش دەیەوێت بە تەواوی بێتە ناو یارییەکەوە.

پێگەی WABetaInfo ئاشکرای کردووە کە ئەپی WhatsApp ـی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک ژمارەی ئەندامانی پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەکۆمەڵەکان لە 4 کەسەوە زیاد دەکات بۆ 8 کەس لە یەک کاتدا. پێدەچێت هەمان ژمارە بۆ پەیوەندییە دەنگییە بەکۆمەڵەکانیش زیاد بکرێت.

سەرەتای ئەم مانگە بوو کە WhatsApp ژمارەی ئەندامانی پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەکۆمەڵەکانی بۆ 4 کەس زیادکرد، وا دیارە دەیەوێت ژمارەکە زیاتر بکات.

بە هەرحاڵ، تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و پێدەچێت هەندێک کاتی بووێت تاوەکو بۆ هەمووان بەردەست بکرێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی کۆمپانیای Acer دێسکتۆپی ConceptD 300 و دوو لاپتۆپی ConceptD 7 نمایش کرد

کۆمپیوتەر 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020   بە فەرمی کۆمپانیای Acer بەرهەمی نوێی لە زنجیرەی ConceptDـی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *