وێنەکانی ئەپی Facebook بە دۆخی تاریکەوە بڵاوکرانەوە و زیادکردنی تایبەتمەندییەکە دووپات کرایەوە

ئەپ و نەرمەکاڵا
22, نیسان 2020

کۆمپانیای فەیسبووک لە ماوەی ڕابردوودا دۆخی تاریکی بۆ هەریەکە لە ئەپەکانی WhatApp و Messenger و تەنانەت Instagram ـیشی لە مۆبایلەکان زیادکرد، بەڵام هێشتا ماوە تاوەکو بۆ Facebook ـی زیاد بکات.

پێگەی WABetaInfo یەکەمین وێنەکانی ناو ئەپی Facebook ـی لە iOS بە دۆخی تاریکەوە بڵاوکردەوە، کە نیشانی دەدات شێوەی ئەپەکە بە دۆخی تاریکەوە چۆن دەبێت. ئەمانە وێنەکانن:

هەر وەک دەردەکەوێت، ڕەنگی دۆخی تاریکی ئەپەکە هاوشێوەی Instagram و Messenger ڕەشی تۆخ نییە، بەڵکو ڕەنگی خۆڵەمێشی تۆخە و زۆر نزیکە لە ڕەشی تۆخەوە. وە هەروەها تایبەتمەندییەکە لە سەرتاسەری ئەپەکەدا کاری خۆی دەکات و پاشبەندی ئەپەکە تاریک دەکات.

دۆخی تاریکی ئەپەکە توانای خۆگونجاندنی دەبێت لەگەڵ دۆخی تاریکی سیستەمدا و خودکارانە کار دەکات، هەروەها خاوەن بژاردەی کاراکردن و ناکاراکردنیش بە شێوەی خۆکارانە دەبێت.

ڕوون نییە کە کەی فەیسبووک ئەم تایبەتمەندییە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکەی زیاد دەکات، جێگەی باسە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و پێدەچێت بەر لە بەردەستکردنی گۆڕانکاری لە بژاردەکان یاخود ڕەنگی بکرێت. چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە iOS و Android بەردەست بکرێت.

لە پاڵ ئەمەش، لە ئێستادا فەیسبووک سەرقاڵی بەردەستکردنی دیزاینێکی نوێیە بە دۆخی تاریکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی لە وێب.

ئەم تایبەتمەندییە پڕخواستترین تایبەتمەندی داواکراوە لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕەکەوە، وا دیارە زۆر کەمی ماوە تاوەکو بەردەست بکرێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی پۆکۆ وادەی نمایشکردنی مۆبایلی Poco M3 ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

شاومی 19, تشرینی دووه‌م 2020 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پۆکۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *