سامسۆنگ پەرە بە کامێرای 600 مێگاپێکسڵی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان دەدات

رەقەکاڵا
21, نیسان 2020

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ماوەیەکی درێژە لە مەیدانی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی کامێرا دیجیتاڵییەکاندایە بۆ ئامێرە هەمەجۆرەکان. سامسۆنگ یەکەم کۆمپانیا بوو کە بۆ یەکەم جار کامێراکانی بە ڕوونی 64 و 108 مێگاپێکسڵ بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند.

بەڕێز Yongin Park، ڕابەری تیمی بازرگانییە باڵاکانی کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای کرد کە کۆمپانیاکەیان کار لەسەر پەرەپێدانی کامێرایەک دەکات بە ڕوونی 600 مێگاپێکسڵ تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان و لە داهاتوودا لەسەر ئەو ئامێرە جێگیر دەکرێت. جێگەی باسە ڕوونی ئەم کامێرا لە توانای بینینی چاوی مرۆڤ زیاتر دەبێت.

بە پێی Park بێت، چاوی مرۆڤ توانای بینینی دیمەنەکانی تاوەکو ڕوونی 500 مێگاپێکسڵ هەیە، بەڵام ئەم کامێرا نوێیەیان ئەو سنوورە تێدەپەڕێنێت.

کامێراکانی ISOCELL Bright HM1 ـی مۆبایلی Samsung Galaxy S20 Ultra و ISOCELL Bright HMX ـی مۆبایلی Xiaomi Mi Note 10 کە ڕوونییان 108 مێگاپێکسڵە، بڕی 12 بۆ 27 مێگاپێکسڵ لە وێنەکان کەم دەکەنەوە و ناتوانن هەموو توانایان بەکاربهێنن. بەڵام ئەم کامێرا 600 مێگاپێکسڵییەی سامسۆنگ توانای دەبێت تەواوی توانای خۆی بەکاربهێنێت و یەک مێگاپێکسڵیش کەم نەکات. وە هەروەها قەبارەی 0.7 مایکرۆمەتر دەبێت.

بەڕێز Park هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وا دیارە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ئەم کامێرایە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان دەبینین.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی پۆکۆ وادەی نمایشکردنی مۆبایلی Poco M3 ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

شاومی 19, تشرینی دووه‌م 2020 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پۆکۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *