Breaking News

AirPods ـی نوێ ئامادەیە و مانگی داهاتوو بەردەست دەکرێت – کەی ئای تی ئێن

ئامێرە هەمەجۆرەکان
19, نیسان 2020

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک دەنگۆ هەبوون کە باسیان لە بەردەستکردنی جۆرێکی مامناوەندیان لە بیستۆکی بێوایەری AirPods دەکرد لە لایەن ئەپڵەوە. ئێستا دەنگۆ نوێیەکان دەڵێن ئەم بەرهەمە نوێیە ئامادەیە.

بەڕێز Jon Prosser خاوەن کەناڵی یوتیوبی بەناوبانگی Front Page Tech لە جریوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە نەوەیەکی نوێی بیستۆکی بێوایەری AirPods ئامادەیە بۆ بەردەستکرد و لە مانگی داهاتوودا لەگەڵ MacBook Pro ـی نوێدا بەردەست دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرا ئەم AirPods ـە نوێیە لە مانگی ڕابردوودا و لەگەڵ iPhone SE 2 و ژمارەیەک بەرهەمی دیکەدا نمایش کرابایە، بەڵام ئەوەبوو ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ڕێگر لە ئەپڵ و هەرچی بۆنەی تەکنەلۆژی دیکە هەبوو هەڵیوەشاندەوە.

لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا، بەرهەمهێنەرێکی تایوانی بە پێگەی DigiTimes ـی ڕاگەیاند کە بیستۆکێکی بێوایەری نوێی ئەپڵ بە ناوی “AirPod Pro Lite” ـەوە بەڕێوەیە، بە پێی ناوەکەیدا بێت ئاست مامناوەندە و لە نێوان نەوەی دووەمی AirPods و AirPods Pro ـدایە. زانیارییەکان بە بێ ناوەڕۆکی زیاتر بوون.

دەنگۆکانی پێشوو دەیانگوت نرخی ئەم AirPods ـە نوێیە لە نێوان 159$ بۆ 249$ ـدا دەبێت.



About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلەکانی هواوەی مەیت 40 پرۆ، پرۆ پڵەس، RS بە کامێرای سەرسوڕھێنەر و چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کران

هەواڵ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 مۆدێلەکانی پرۆی زنجیرەی هواوەی مەیت 40 لە کۆتاییدا بە فەرمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *