تۆڕی Netflix ژمارەیەک زنجیرەی بەڵگەنامەیی لە YouTube دەکاتە خۆڕایی – کەی ئای تی ئێن

سینەما
19, نیسان 2020

لە هەنگاوێکی نوێدا، تۆڕی Netflix ـی تایبەت بە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییە جیهانییەکان، ژمارەیەک زنجیرەی بەڵگەنامەیی ناوداری لە YouTube کردە خۆڕایی.

پێشتر Netflix ڕێگەی بە مامۆستایانی وانە زانستییەکان دەدا تاوەکو توانای بەدەستگەیشتنی زنجیرە بەڵگەنامەییەکانیان هەبێت بە مەبەستی پەخشکردنیان بۆ خوێندکاران. بەڵام وەک هەموومان دەزانین، خوێندنگەکان لە ئێستادا داخراون بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و خوێندنگەی زۆرینەی وڵاتان بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوە دەچن، هەر بۆیە Netflix ژمارەیەک زنجیرەی بەڵگەنامەیی لە YouTube کردە خۆڕایی تاوەکو مامۆستایان خەمیان لەوە نەبێت لەوەی کە خوێندکاران نەتوانن بە هەر هۆکارێک توانای بەکارهێنانی Netflix ـیان هەبێت.

ئەمانە لیستی زنجیرە بەڵگەنامەییەکانی Netflix ـن لە YouTube کە بوونە خۆڕایی:

  • 3th
  • Abstract
  • Babies
  • Chasing Coral
  • Explained
  • Knock Down the House
  • Our Planet
  • Period
  • End of a Sentence
  • The White Helmets
  • Zion

زۆرینەی زنجیرەکان باس لە سرووشت و کاردانەوە سرووشتییەکان دەکەن. کرتە بکە بۆ سەیرکردنی سەرجەم زنجیرە بەڵگەنامەییەکان بە خۆڕایی.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی پۆکۆ وادەی نمایشکردنی مۆبایلی Poco M3 ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

شاومی 19, تشرینی دووه‌م 2020 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پۆکۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *