مایکرۆسۆفت جۆری تایبەتی لە سەکۆی Xbox One X بۆ یاری Cyberpunk 2077 ڕاگەیاند – کەی ئای تی ئێن

مایکرۆسۆفت
18, نیسان 2020

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جۆری تایبەتی لە سەکۆی Xbox One X بۆ یاری Cyberpunk 2077 ڕاگەیاند.

جۆرە تایبەتەکەی سەکۆی Xbox One X، خاوەن ڕووکاری یاری Cyberpunk 2077 ـە، کە وا بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا یارییەکە بەردەست بکرێت. جۆرە تایبەتەکەی سەکۆیەکە لە شەودا دەدرەوشێتەوە (یاخود فسفۆڕییە) و خاوەن گڵۆپێکی شینی جۆری LED ـە لە پێشەوە، هەروەها نووسینەکانی سەری بە لیزەر نەخشێندراون، کە دیزاینێکی قەشەنگیان بەخشیوە بە سەکۆیەکە.

تەنانەت دیزاینی کۆنتڕۆڵی جۆرە تایبەتەکەی سەکۆیەکە جیاوازی هەیە لەگەڵ جۆرە ئاساییەکەی و لە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و ڕەش و سووری تۆخ پێکهاتووە.

ئەم جۆرە تایبەتەی سەکۆی Xbox One X بۆ یاری Cyberpunk 2077 لە حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت، واتا 3 مانگ بەر لە ڕاگەیاندنی یارییەکە.

ئەمە بە یەکێک لە دیزاینە جیاوازەکانی مایکرۆسۆفت هەژمار دەکرێت بۆ سەکۆی ناوبراو و جۆش و خرۆشێکی زیاتر دەبەخشێت بە هەواداران و چاوەڕوانکەرانی یاری Cyberpunk 2077.

مایکرۆسۆفت نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئەم جۆرە تایبەتەی سەکۆی Xbox One X ـی ئاشکرا نەکرد، بەڵام قەبارەی بیرگەکەی 1 تێرابایت دەبێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Oppo A55 بە پرۆسێسەری Mediatek Dimensity 700 و زیاترەوە نمایش کرا

ئۆپۆ 25, كانونی دووه‌م 2021   ئۆپۆ ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی نرخی هەرزانی خۆی بە ناوی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *