فەیسبووک کاردانەوەکانی ‘بایەخپێدان’ وەکو دوگمەی بەدڵبوون زیاد دەکات

فەیسبووک
18, نیسان 2020

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە ژمارەی کاردانەوەکانی تۆڕەکانی فەیسبووک و فەیسبووک مێسنجەر زیاد دەکات و 2 دانە کاردانەوەی نوێ لە چەشنی باپەخپێدان زیاد دەکات.

کاردانەوەکان لە شێوەی دوگمەی بەدڵبوون (ڵایک) دەبن، کە لە ڕێگەی فشارکردن بەدیار دەکەون و بەکاردەهێندرێن. کاردانەوەکەی فەیسبووک، بریتییە لە دەموچاوێک کە دڵێکی لە خۆ گرتووە، ئەوەی فەیسبووک مێسنجەریش بریتییە لە دڵێک کە لە چواردەورەکەی شەپۆل بوونی هەیە. ناوەڕۆکی هەردوو کاردانەوەکە بریتین لە بایەخپێدان.

مەبەست لە زیادکردنی ئەم کاردانەوە نوێیانە لە لایەن فەیسبووکەوە، بۆ ئەوەیە کە بەکاهێنەران توانای نیشاندانی پاڵپشتی خۆیان بۆ یەکدی هەبێت لەم ساتە سەختەی کە هەموو جیهان تێی کەوتووە.

کاردانەوە نوێیەکەی تۆڕی فەیسبووک بەم شێوەیە بەکاردێت:

هەروەها کاردانەوە نوێیەکەی فەیسبووک مێسنجەریش بەم شێوەیە بەکاردێت:

لە ئێستادا کاردانەوە نوێیەکان بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە ناوبراوەکان بەردەستن و لە هەفتەی داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەبن.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 ڕاگەیاندرا – کەی ئای تی ئێن

مۆبایل و تابلێت 8, ئازار 2021     بە فەرمی وەن پڵەس وادەی نمایش کردنی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *