تەواوی دیزاینی مۆبایلی iPhone 12 Pro لە ڕێندەرێکدا ئاشکرابوو – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ
18, نیسان 2020

هەرچەندە وا بڕیارە ئەپڵ لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا زنجیرەی ئایفۆنە نوێیەکان ڕابگەیەنێت و هێشتا چەند مانگێکی ماوە بۆ ڕوودانی ئەوە، بەڵام نەخێر، دزەپێکراوەکان ئەوە نازانن و وەک هەمیشە ئیشی خۆیان دەکەن.

کەناڵی بەناوبانگی Everything Apple Pro لە یوتیوب، لە نوێترین ڤیدیۆیدا گەورەترین دیزاینی دزەپێکراوی iPhone 12 Pro ـی تاوەکو ئێستا بڵاوکردەوە. دیزاینی مۆبایلەکە لە شێوەی ڕێندەری درووستکراو لەسەر بنچینەی دزەپێکراوەکان لە ڤیدیۆکەدا نیشان دراوە و تەواوی دیزاینی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکات.

ڤیدیۆکە نیشانی دەدات کە ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن چوارچێوەی تەخت دەبێت، هەر وەک iPad Pro ـەکان و iPhone 4 ـی کۆن، کە ئەمە بە گەورەترین گۆڕانکاری لە دیزاینی مۆبایلەکە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی هەژمار دەکرێت.

گۆڕانکارییەکی دیکەی دیاری ئایفۆنە نوێیەکە، بریتییە لە زیادکردنی هەستەوەرێکی نوێ لە پاڵ 3 کامێراکەی پشتییەوە و لە نێو چوارچێوە ڕەشەکەیدا، هەستەوەرەکە ناوی LIDAR 3D ـە، کە بۆ یەکەمجار لە نەوەی چوارەمی iPad Pro ـدا بەکارهێندرا. هەستەوەرەکە خاوەن تایبەتمەندی ڕاستی خەیاڵی (AR) ـە و تایبەتە بە پێوانەکردنی بنەماکان بۆ دووری تاوەکو 5 مەتر.

دەربارەی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە، ڤیدیۆکە نیشانی دەدات کە تەنها نۆچەکەی بچووکتر دەکرێتەوە. وە شوێنی دوگمەی ووزە (Power) لە ڕاستەوە کەمێک هێندراوەتە خوارترەوە و یەک دانە چاڵی بڵندگۆکەی لە خوارەوە کەم کراوەتەوە.

وە دەربارەی بە ڕەنگەکانی، ڤیدیۆکە دەڵێت بژاردەی ڕەنگی شینی دەریایی (Navi Blue) جێگەی ڕەنگی سەوزی سەر لە بەیانی ئێستا دەگرێتەوە، ڕەنگەکانی زیوی و خۆڵەمێشی و ئاڵتونی وەک خۆیان دەمێننەوە. وە دەربارەی ڕەنگەکانی iPhone 12 ـی ئاسایی، دەگوترێت خاوەن بژاردەی ڕەنگەکانی پیرۆزەیی، پرتەقاڵی کاڵ و سەوزی کاڵ زیاد دەکرێت و تەنها 2 ڕەنگی کۆنی iPhone 11 دەهێڵدرێنەوە، کە ڕوون نییە کام ڕەنگانە دەبن.

بێگومان، ئەمە گەورەترین دزەپێکراوی مۆبایلەکەیە کە تاوەکو ئێستا بڵاوکرابێتەوە. بەڵام هەمیشە دزەپێکراوەکان 100% دڵنیاکەر نین و مەرج نییە دەقاودەق ڕووبدەن، ئیدی ئەوە ئەپڵە و ڕەنگە لە هەموو ساتێکدا گۆڕانکاری لە بەشێکی دیزاینی ئایفۆنە نوێیەکاندا بکات.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی هواوەی مەیت 40 بە ڕوونمای 90 هێرتز و چیپسێتی قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

هەواڵ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 40 …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *