تۆڕی GitHub نرخەکانی بەژداربوونی بۆ نیوە زیاتر کەمکردەوە و خزمەتگوزاری خۆڕایی زیاتری بۆ گەشەپێدەرە تایبەتەکان بەردەستکرد

مایکرۆسۆفت
16, نیسان 2020

تۆڕی GitHub ـی سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تایبەت بە گەشەپێدەران بۆ پاشەکەوتکردن و بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکانیان، چەند داشکاندێکی نایابی بۆ خزمەتگوزارییە بەژداربوونە بە پارەکانی ئەنجامدا و هاوکات تایبەتمەندی زیاتریشی بۆ ڕیپۆ تایبەتەکان بە خۆڕایی بەردەستکرد.

تۆڕی GitHub دەڵێت نرخی بەژداریکردنی پلانی Teams لە 9$ داشکێندراوە بۆ 4$ بۆ هەر مانگێک، هەروەها نرخی پلانی Pro ـیش لە 7$ بۆ 4$ بۆ هەر مانگێک داشکێندراوە. ئەم نرخانە بۆ هەمیشەیین و کاتی نین. پلانە ناوبراوەکان تایبەتن بە تیمەکان و گەشەپێدەرە سەربەخۆیەکان بۆ کارکردن بە کۆمەڵ لەسەر پڕۆژەیەکی تۆڕەکە.

هەروەها بۆ ئەو بەکارهێنەرانەشی تۆڕەکە کە دەیانەوێت بە 2 کەس یان زیاتر پەرە بە ڕیپۆ تایبەتەکان بدەن، لەمەودوا دەتوانن هەر بە پلانی خۆڕایی و بە بێ پێدانی هیچ بڕە پارەیەک سوود لە تایبەتمەندییەکە وەربگرن، کە پێشتر دەبووایە هەر بەکارهێنەرێک بۆ سوودمەندبوون لەوە، پارەی بدابایە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەمەودوا تۆڕەکە هاوکاری بێسنوور بۆ خاوەن ڕیپۆ تایبەتەکانی تۆڕەکە فەراهەم دەکات. سەبارەت بە پلانی خۆڕایی تۆڕەکە، GitHub دەڵێت بەکارهێنەران دەتوانن بۆ هەمیشە و بێسنوور توانای پەیداکردنی ڕیپۆ گشتییەکانیان هەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بە گشتی لە تۆڕەکەدا دەمێننەوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

ئەندرۆید 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *