ئەپڵ
16, نیسان 2020
ئەپڵ لەمەودوا بەشێک لە پارچەکانی کۆمپیوتەری گرانبەهای Mac Pro بە شێوەی تاقم و بە جیا دەفرۆشێت، بۆ یەکەمجار پێگەی 9To5Mac درکی بەمە کرد.
تاقمەکان پێکهاتوون لە تایە و پێچکەکانی ژێری کۆمپیوتەرەکە. نرخی تایەکان 699$ ـە، کە بەو نرخە 4 دانە تایەی ستیلی بێخەوش بۆ ژێری کۆمپیوتەرەکە بەدەست دەهێنیت. بەڵام نرخی ئەم تایانە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ Mac Pro دەیانکڕیت، 399$ ـە و بە جیا 399$ ـی دەچێتە سەر نرخەکەی.
هەرچی دەربارەی تاقمی پێچکەکانی ژێریشیەتی، نرخی 299$ ـە و بە هەمان شێوە 4 دانە پێچکەی ستیلی بێخەوش بەدەست دەهێنیت.
ئەپڵ پێچکەکان بە “پارچەی پێویست” ناو دەبات و پێشنیاز بۆ خاوەن کۆمپیوتەرەکانی Mac Pro دەکات تاوەکو بیکڕن و کۆمپیوتەرەکانیانی پێ بپارێزن.
لە ئەمڕۆوە هەردوو تاقمەکە بەردەست دەبن بۆ کڕین.