ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی داهاتووی Motorola ئاشکرا کرا – کەی ئای تی ئێن

مۆبایل و تابلێت
14, نیسان 2020

کۆمپانیای Motorola بۆ ساڵانێکی زۆرە پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی گەورەترین ڕاگەیاندن بۆ یەکێک لە زنجیرە مۆبایلەکانی خۆی، ئەویش مۆبایلەکانی Motorola Edge و Motorola Edge Plus ـە.

مۆبایلی Motorola Edge Plus بۆ چەند جارێک لە دزەپێکراوەکاندا بەدیارکەوت، ئەویش لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە لە پلانیدا بوو کە مۆبایلەکە لە کۆنگرەی هەڵوەشاوەی MWC 2020 ـدا نمایش بکات، بەڵام ئەوە بوو کۆنگرەکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشایەوە و پلانەکەی Motorola ـیش تێکچوو، بەم هۆیەوە Motorola جەختی زیاتری لەسەر مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی خۆی کردووە لە جێگەی زنجیرە مۆبایلەکانی Motorola Edge.

کۆمپانیای Motorola لە جریوەیەکی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاشکرای کرد کە زنجیرە مۆبایلەکانی Motorola Edge لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا لە بۆنەیەکی سەرهێڵی تایبەتدا لە کاتژمێر 7:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر نمایش دەکرێن.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Motorola Edge Plus خاوەن ڕوونمایەکی گەورە و قەشەنگ بێت بە قەبارەی 6.67 ئینج، وە لە وێنە دزەپێکراوەکاندا دەرکەوت کە لایەکانی ڕوونمای مۆبایلەکە چەماوەیی دەبن. خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕامی 8 یان 12 گێگابایت و پاترییەک دەبێت بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 108 و 16 و 8 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی 64 مێگاپێکسڵی دەبێت.

ئەمە بەشێک لە ڕێندەرە دزەپێکراوەکانی ماوەی ڕابردووی مۆبایلی Motorola Edge Plus ـن:



About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *