مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕوونمای 120 هێرتزەوە ڕاگەیاندران – کەی ئای تی ئێن

مۆبایل و تابلێت
14, نیسان 2020

کەمێک بەر لە ئێستا، کۆمپانیای OnePlus ـی چینی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و بارگاویکردنی بێوایەرەوە ڕاگەیاندن.

لە ڕووی دیزاینەوە، بەشی پێشەوەی جیاوازی زۆرە لەگەڵ زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 7 ـی پار ساڵ، چونکە کامێرا دەرکەوتەکەی خراوەتەوە ژێر ڕوونماکەی و لەسەر چاڵێکی بچکۆلانە جێگیر کراوە. هەرچی دەربارەی پشتەوەیانە، کامێراکانیان بە ڕیزکردنی ستوونی ماونەتەوە و بژاردەی زیاتری ڕەنگیان بۆ زیاد کراون.

ئەم زنجیرە مۆبایلە نوێیانەی OnePlus، بۆ هەوادارانی کۆمپانیاکە و تەنانەت خودی کۆمپانیاکەش کەمێک جیاوازتر و کارامەتر دەردەکەون، چونکە جۆرە پڕۆیەکەی وەکو یەکەمین مۆبایلی OnePlus پشتگیری لە بارگاویکردنی بێوایەر بە توانای 30 وات دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگەگرتن لە بەرانبەر تۆز و ئاو.

هەر وەک لە ناوەکەی دیارە، پڕۆ، ئاست بەرزترینی زنجیرەکەیە. خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.78 ئینج لە جۆری Fluid AMOLED بە ڕوونی +QHD و بەرزترین تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی دەگات بە 120 هێرتز. لە ژێر ڕوونماکەیدا، چاڵی ژێر ڕوونما و هەستەوەری پەنجەمۆر بوونیان هەن، کە کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. ڕوونماکەی پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات خاوەن تایبەتمەندی MEMC ـە، کە خێرایی تێکڕای نوێبوونەوە لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکاندا خۆڕاگر دەکات.

لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 48 و 5 مێگاپێکسڵ. کامێراکانی لە جۆرەکانی wide و telephoto و ultrawide و depth ـن، توانایان هەن ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 60fps تۆمار بکەن بە یارمەتی تەکنەلۆژیای Single Shot 3-HDR. جێگای باسکردنە کامێرا سەرەکییەکەی خاوەن هەستەوەری کارامەی Sony IMX689 ـە. هەروەها توانستی کامێراکانی مۆبایلەکە بۆ وێنەگرتن لە شەودا زۆر باشتر کراوە، ئەمە بەراوردێکی وێنەیەکی چرکێندراوی مۆبایلەکەیە لە شەودا بە بەراورد بە iPhone 11 Pro Max:

لە ناوەوە، OnePlus 8 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 بەهێز کراوە و جۆری ڕامەکەی گۆڕدراوە بە LPDDR5، کە ئەمەش وای لێ دەکات پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات و خێرایشی بە ڕێژەی 30% زیاد بکات و بە ڕێژەی 20% کەمتر وزە بەفیڕۆ بدات بە بەراورد بە زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 7.

خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,510 ملی ئەمپێر، کە پشتگیری لە بارگاویکردنی خێرای بە وایەر و بێ وایەر بە توانای 30 وات دەکات. لە هەمووی جیاوازتر، بۆ یەکەمجار مۆبایلەکە پشتگیری لە هاوبەشیپێکردنی بارگە (شەحن) دەکات لەگەڵ ئامێرەکانی دیکە بە نزیککردنەوەی ئامێرەکان لە پشتەوەی مۆبایلەکە. بە بارگاویکردنی بە وایەر پاتری مۆبایلەکە لە 0% تاوەکو 50% بە 23 خولەک پڕ دەبێت و بە بێوایەر بە 30 خولەک پڕ دەبێت.

مۆبایلی OnePlus 8 Pro پشتگیری لە ڕایەڵەی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات بە هەبوونی sub-6GHz، هەروەها خاوەن تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 ـە بە خێرایی تاوەکو 9.6 گێگابت/چرکە، خێراتر لە هەموو مۆدیەمێکی دیکەی 5G.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 8 Pro:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.78 ئینج.
    • جۆر: Fluid AMOLED.
    • وردی نیشاندان: 1440 بە 3168 پێکسڵ.
    • خێرایی: 120 هێرتز
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 650.
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.5 میلیمەتر.
  • کێش: 199 گرام.
  • پاتری: 4,510 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەر و بێوایەری خێرا بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت. 
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سەوز – مۆر – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری OxygenOS 10.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 21 ـی نیسان لە ئەوروپا و 29 ـی نیسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 899$.

نوێ دەکرێتەوە…

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی هواوەی P50 بە دیزاینێکی نوێی کامێراوە نمایش کران

هەواڵ 29, ته‌مموز 2021   لەدوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی، دواجار زنجیرە مۆبایلی Huawei P50 …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *